ئه‌ندامێكی رێكخستنی نهێنی پارتی به كۆمه‌ڵێك دۆكۆمێنته‌وه له كه‌ركوك ده‌ستگیركرا
وێستگه نیوز ـ
هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك گه‌نجێكیان ده‌ستگیركرد كه سه‌ر به رێكخستنی نهێنی پارتییه و كۆمه‌ڵێك دۆكیۆمێنتی پێ بووه‌و دروشمی دژی عه‌ره‌ب و فارس بڵاوكردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار تایبه‌ت به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "گه‌نجێكی له دایكبووی ساڵی 1997 كه ئه‌ندامی رێكخستنی نهێنی پارتی دیموكراتی كوردستانه له شاری كه‌ركوك له لایه‌ن هێزه ئهمننیهكانهوه به‌پێی ماده‌ی 210 ده‌ستگیركراوه".
سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كه‌ی وێستگه نیوز ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و گه‌نجه ئه‌وه بووه دروشمی له ناو خه‌ڵكی كه‌ركوكدا بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تیایدا هاتووه (تۆ كوردی و هه‌ر كورد ده‌مێنیته‌وه، زۆریش نه‌ماوه كه سه‌ر بكه‌وین، یان كوردستان یان نه‌مان، مردن بۆ عه‌ره‌ب و فارسه‌كان بژی بارزانی)".
ناوی گه‌نجه‌كه له لایه‌ن ده‌زگای وێستگه نیوز-ه‌وه پارێزراوه.
PM:02:52:11/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 29928
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت