ژمارەیەک هاووڵاتی هەرێمی کوردستان لە دەریایی ئیجەدا خنکان

‌نیوەی خنکاوەکان کوردن

وێستگە نیوز -

سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران رایگەیاند، ئەو كۆچبەرانەی رۆژی چوارشەممە یەختەكەیان لە كەناراوەكانی ئیزمیر لە دەریای ئیجە نقومبوو 15 کەسیان کوردن و خەڵکی دهحک و زاخۆن.

ئاری جەلال، به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: تا ئێستا تەرمی زیاتر لە 15 هاوڵاتی خەڵکی دهۆک و زاخۆ لە ناو ئەو کەسانەدان کە خنکاون و گەڕان و پشکنینیش لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە بۆ تەرمەکانی‌ دیکە بەردەوامە.

ئەوەشی خستەڕوو: لە كەناراوەكانی شاری ئیزمیری توركیا لەكاتی هەوڵی پەڕینەوەیان بۆ یۆنان، یەختێك كە 35 كۆچبەری تیادابووە، نقومبووە.

وتیشی: "لە بەلەمەكەدا 35 كۆچەر هەبوون، تەنها یەك ژنی خەڵكی زاخۆ رزگاری بووە".

ناوبراو راشیگەیاند: "بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی كە دەست ئەوان كەوتووە زۆرینەی ئەو هاوڵاتیانەی لەو رووداوەدا خنكاون خەڵكی سنوری قەزای زاخۆ و پارێزگای دهۆكن".

سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران ئەوەشی خستەروو لە ئێستادا نوێنەریان بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری زیاتر و دۆزینەوەی بەڵگەنامەی خنكاوەكان و هاوكاریكردنی گەڕانەوەی تەرمەكان بۆ هەرێمی كوردستان سەردانی ئیزمیر دەكات.

هــ. ر


PM:02:16:11/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 3124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو