وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا: 39 هه‌زار خوێندكار له زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌ردەگرین
دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیس حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتنی خوێندكارانی له زانكۆ و په‌یمانگاكان راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بەرنامەیان هەیە 39 هەزار خوێندکار لە زانکۆ‌و پەیمانگاکان وەربگرن و تا ئێستاش 28 هه‌زار خوێندكار وه‌رگیراون.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا د. خه‌تاب شێخانی، به‌ڕێوه‌به‌ری دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند: بۆ ئه‌مساڵ به هه‌رسێ سیستمی كرێدیت و پارالێڵ و ئێواران 39 هه‌زار خوێندكار وه‌رده‌گیرێت.
راشیگه‌یاند: ژماره‌ی پێشكه‌شكاران 54 هه‌زار و 42 كه‌س بووه و تا ئێستاش له زانكۆ و په‌یمانگاكان 28 هه‌زار خوێندكار وه‌رگیراون و پێشبینی ده‌كرێت به هه‌رسێ سیستمه‌كه‌وه رێژه‌ی وه‌رگیراو بگاته سه‌دا 60.
ئه‌وه‌شی وت: "خوێندكارانی 12ی ئاماده‌یی ده‌توانن له سبه‌ینێ هه‌ینیه‌وه له ماڵپه‌ری زانكۆ لاین ئه‌نجامی ئه‌و به‌شانه ببین كه ناویان لێی هاتووه‌ته‌وه".
له باره‌ی سكاڵاكانیشه‌وه وتی: "وه‌رگرتنی سكاڵا تا 20ی ئه‌م مانگه ده‌بێت و خوێندكاران ده‌توانن له تۆماری زانكۆكان له شاره‌كانی خۆیان تانه له‌و به‌شانه بده‌ن كه ناویان لێی هاتووه‌ته‌وه".
ئەوەشی خستەڕوو: ئه‌و خوێندكارانه‌ی ناویان هاتووه‌ته‌وه له 21ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌بێت ده‌وام بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی باسكرد، نزمترین ئاستی وه‌رگرتن 60 نمره بووه كه بۆ په‌یمانگاكان هاتووه‌ته‌وه.
هــ. ر
PM:12:52:11/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 5860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت