ئه‌رۆدغان به‌ڵێنی زیادكردنی به‌شه‌ ئاوی عیراق و به‌سره‌ی دا

‌رەجەب تەیب ئەردۆغان

وێستگه‌ نیوز ـ

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌ڵێنیداوه‌ به‌شه‌ئاوی عیراق و له‌ناویشیاندا پارێزگای به‌سره‌ زیاد بكات.


محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رەزامەندی خۆی نیشانداوە لەسەر زیادكردنی بەردانەوەی ئاو بۆ زامنكردنی گەیشتنی ئاو بۆ سەرجەم پارێزگاكانی عیراق لە ناویشیاندا بەسرە بەشێوەیەكی تایبەتی و پابەندبوونی توركیا بە پێدانی پشكی ئاو و پشتیوانیكردنی عیراق لەو دۆسیەیەدا.

حەلبووسی وەک یەکەم سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە پێگەی راگەیاندنی فەرمی خۆیەوە زمانی کوردی لە پاڵ زمانی عەرەبی بەکارهێناوە، دوێنێ لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک کە بەهەردوو زمانی عەرەبی و کوردی ئاماژەی پێداوە هەواڵێکی لەسەر وەرگرتنی رەزامەندی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ بەردانەوەی ئاوی زیاتر بۆ عیراق بڵاوکردووەتەوە.
 
بەپێی ماددەی چواری دەستووری هەمیشەیی عیراق هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی زمانی فەرمی دەوڵەتن و لەناوەندە فەرمیەکاندا بەکاردەهێنرێن.

حەلبووسی سەرۆکی چوارەمین خولی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقە و مانگی رابردوو بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنەکە بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەڵبژێردرا.

هــ. ر


AM:10:41:11/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 8444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو