ئەمڕۆ ناوی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان ڕادەگەیەنرێت
وێستگە نیوز-
ئێوارەی ئەمڕۆ ناوی خوێندکارە وەرگیراوەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکان ڕادەگەیەنرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ناوی ئەو خوێندکارانە ڕادەگەیەنرێت کە لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد "کەمترینن نمرە کە ناوی دێتەوە ٦٠ دەبێت".
لە هەرێم ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی دەرچووی ١٢ی ئامادەیی فۆڕمی گەیشتن بە زانکۆ وپەیمانگاکان پڕ دەکەنەوە و لەوانەش بەشێکیان لە هێج زانکۆ و پەیمانگایەک ناویان نایەتەوە.
خوێندکاران دەتوانن لە وێستگە نیوزەوە ناوی ئەو زانکۆ و پەیمانگایانە بدۆزنەوە کە لێێ وەرگیراون.
AM:09:36:11/10/2018
ئهم بابهته 12244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت