كۆمپانیا جیهانییه‌كان پێشبینی ده‌كه‌ن نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بگاته زیاترله 100 دۆلار
وێستگه نیوزـ
كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی بازرگانی له جیهاندا پێشبینی ده‌كه‌ن ساڵی داهاتوو نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له جیهاندا بگاته زیاترله 100 دۆلار.
كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی بازرگانیی جیهان دانه‌به‌زینی نرخی نه‌وت بۆ خوار 65 دۆلار و ره‌نگه به‌رزبونه‌وه‌شی بۆ 100 دۆلار له ساڵی داهاتوودا، بۆ ئه‌و سزایانه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندویه‌تی.
هه‌فته‌ی رابردوو نرخی نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته 86.74 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، ئه‌مه به‌رزترین نرخ بوو كه له ساڵی 2014ه‌وه تۆمار كرابێت.
به‌ڵام بۆ ساڵی 2019 پێشبینییه‌كانی هه‌ندێك ئاژانسی وه‌ك وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌و ئاراسته‌یه‌ك كه قه‌یرانی بازاڕه تازه پێگه‌یشتوه‌كان و ململانێ بازرگانییه‌كان كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر خواستی نه‌وت بكه‌ن و له‌وباره‌یه‌وه جێری ویر، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ترافیگوارا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌نده‌ن وتی: "سه‌رسام نابم ئه‌گه‌ر ساڵی داهاتوو نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت 100 دۆلار تێپه‌ڕێت".
هاوكات ئه‌لێكس بێرد، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای نه‌وت و غازی گلینكۆر پێشنبییی كرد تێكڕای نرخی نه‌وت له‌نێوان 85 بۆ 90 دۆلار بێت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
PM:11:15:10/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 2252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت