ئه‌ردۆغان به‌ڵێنێك به‌ حه‌لبوسی ده‌دات

‌ئەردۆغان و حەلبوسی

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق قایلبونی سه‌رۆك كۆمار توركیای راگه‌یاند به‌ زیادكردنی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی تورکیا بۆ عیراق گەیشتنی ئاو بە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق.

نوسینگه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆبوه‌ته‌وه‌ و ئه‌ردۆغان به‌ داواكاریی حه‌لبوسی قایل بووه‌ بۆ به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی زیاتر بۆ عیراق.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ به‌ به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی زیاتری توركیا بۆ عیراق، زامنی گه‌یشتنی ئاو بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق به‌تایبه‌ت پارێزگای به‌سره‌ ده‌كرێت، جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ توركیا پابه‌نده‌ به‌ به‌ردانه‌وه‌ی پشكی ئاوی عیراق و پشتیوانیكردنی به‌غدا له‌و دۆسییه‌یه‌دا.

رۆژی دووشه‌ممه‌ 8ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 محمه‌د حه‌لبوسی سه‌ردانی توركیای كرد و به‌شداریی له‌ كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كانی یۆرۆئاسیا كرد، رۆژی سێشه‌ممه‌ش حه‌لبوسی له‌گه‌ڵ بیناڵی یڵدرم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا كۆبووه‌ و یڵدرم ستایشی په‌یوه‌ندییه‌ مێژووییه‌كانی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌ی كرد.


PM:06:43:10/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 3368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت