به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له ئاوه‌كانی ئیجه نقوم بوو
وێنە-گێتی
وێستگه نیوزـ
شەوی رابردوو بەلەمێکی په‌نابه‌ران بە 35 کۆچبەرەوە لە دەریای ئیجە ژێر ئاو کەوت و 9 ته‌رمیان دۆزراوه‌ته‌وه.
کوردە یەشار، نوێنەری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عیراق لە تورکیاوه رایگەیاند، كاتژمێر 11:45 خولەکی شەوی رابردوو لە ئیزمیر بەلەمێک بە 35 کۆچبەرەوە ویستوویەتی بە قاچاخ به‌ره‌و ئەوروپا بڕوات، بەڵام دوای یه‌ك كاتژمێر مانەوەی لەنێو ئیجە بەلەمەکە ژێر ئاو کەوتووە.
راشیگەیاند، تائێستا نازانرێت کۆچبەران خەڵکی کوێن بەڵام یەک ئافرەت رزگارکراوە کە بە هێزە ئەمنییەکانی تورکیای وتووە عیراقییە و به‌ره‌گه‌ز عەرەبە.
بەوتەی کوردە یەشار، بەو پێیەی تائێستا هیچ خێزانێکی کورد پەیوەندییان پێوەنەکردووە بۆ ئەوەی هەواڵی کەسێکیان بپرسن، بۆیه وادیاره لەنێو کۆچبەرەکاندا کورد نەبێت.
لەلایەکی دیکەشەوە، هێزە ئەمنییەکانی تورکیاش 9 تەرمیان دۆزیوەتەوە، گەڕان بە شوێن بێسەرشوێنبوەکانی دیکەدا بەردەوامە.
PM:06:22:10/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 3388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت