ڤیدیۆی ساتی رفاندنی رۆژنامەنوس جەمال قاشقچی لە كونسوڵخانەی سعودیە بڵاوكرایەوە


وێستگە نیوز -
کەناڵی تی ئاڕ تی تورکیی ژمارەیەک گرتەی ڤیدیۆیی کامێرای چاودێریی پەیوەست بەدیارنەمانی رۆژنامەنوسی سعودی؛ جەمال خاشقچی بڵاوکردەوە کە بەر لەچەند رۆژێک ھەواڵی "کوژران"ی لەنێو باڵەخانەی کونسوڵخانەی سعودییە لەئیستەنبوڵ ئاشکراکرا. 

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی ئەمڕۆ (چوارشەممە، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨) کەناڵی تی ئاڕ تی تورکیی بڵاویکردونەتەوە؛ چەند کەسێک پیشان دراون کە لە فڕۆکەخانەوە بە فڕۆکەیەکی ھێڵی فڕۆکەوانیی سعودییە دێنە ئەستەنبوڵ و دواتر دەچنە ھۆتێل. پاشان لەھەمان ھۆتێلەوە دەگەڕێنەوە کە گوایە ئەو کەسانە لە دیارنەمانی جەمال خاشقچیی رۆژنامەنووس بەرپرسن.
ھەر لەو گرتە ڤیدیۆیانەدا؛ ئوتۆمبێلێکی ڤانی رەش پیشاندراوە کە لەبەردەم کونسوڵخانەی سعودییە لەئەستەنبوڵ دەوەستێت. ئێستا ئەو ئوتومبێلە رەشە بووەتە، بابەتی لێکۆڵینەوە لەدۆسییەی "کوژران"ی جەمال قاشقچی.


PM:02:45:10/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 17140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت