به‌ڤیدیۆ..پیاوێکی سعودی به چه‌كوش له ژنێك ده‌دات
وێستگه نیوزـ
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه مشتومڕێكی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نایه‌وه، شه‌ڕی نێوان ژن و پیاوێك له عه‌ره‌بستانی سعودی نیشاندراوه و ده‌وترێت پیاوه‌كه به چه‌كوش له ژنه‌كه‌ی داوه.
گرته ڤیدیۆییه‌كه له‌لایه‌ن خانمێكی دیكه‌ی سعودییه‌وه گیراوه و تیایدا ئه‌و ده‌ستدرێژییه بێ به‌زه‌ییانه ده‌رده‌كه‌وێت كه پیاوێك كردویه‌تیه سه‌ر ژنێك، منداڵێكیش به رونی ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌ستی به گوێیه‌وه‌یه و له ئازاری ئه‌و لێدانه‌دا ده‌گری كه به‌ری كه‌وتوه.
هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ڕه هۆكاری شه‌ڕه‌كه لێخوڕینی ئۆتۆمبیل بووه و پیاوه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه له ژنه‌كه‌ی داوه، چونكه ئۆتۆمبیلی لێخوڕیوه.
PM:06:10:09/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 10880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت