كارمه‌ندێكی پۆلیسی گه‌رمیان بڕێكی زۆر پاره‌ی دۆزیه‌وه و راده‌ستی پۆلیسی كرد
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكراده‌كات، كه كارمه‌ندێكی پۆلیس له ناحیه‌ی شێخ ته‌ویل بڕێكی زۆر دۆلاری ئه‌مریكی و دیناری عیراقی دۆزیوه‌ته‌وه و بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی به خاوه‌نه‌كه‌ی راده‌ستی پۆلیسی گه‌رمیانی كردووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: لە نێوان کەلار _ دەربەندیخان کارمەندێکی ناحییەی شێخ تەویل سەربە بەشی پۆلیسی کەلار _ گەرمیان بڕێكی زۆر پارەی لە جۆری دراوی ئەمریکی و دراوی عیراقی دۆزیوەتەوە بەمەبەستی گەڕانەوەی بۆخاوەنەکەی رادەستی بەشی پۆلیسی کەلاری کردووە.
ده‌شڵێت: "بۆیه هەرکەس خۆی بەخاوەنی دەزانێت بەناونیشانی تەواوەوە سەردانی بەشی پۆلیسی کەلار بکات بەمەبەستی بردنەوەی".
روونیشیكردووه‌ته‌وه: "ئێمەوەک پۆلیسی گەرمیان دەستخۆشی خۆمان لەو کارمەندە دەست پاک و دڵسۆزە دەکەین کەڕووی جوانی کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆش بەتایبەت پۆلیسی گەرمیانی پیشانداوە".
هــ. ر
AM:11:09:09/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 13048
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت