به‌ڤیدیۆ... پیاوی دیلیڤه‌ری تفێكی كرده پیتزاكه‌وه
وێستگه نیوز ـ
پیاوی گه‌یاندنی دیلیڤه‌ری به خه‌یاڵیدا نه‌ده‌هات به‌هۆی ئه‌نجامدانی كارێكی "گه‌مژانه‌وه" له كاتی گه‌یاندنی پیتزا بۆ كڕیارێك، ره‌نگه ماوه‌ی 18 ساڵ زیندانی بكرێت.
له وڵاتی توركیا كامێراكانی چاودێری وێنه‌ی "به‌راق"یان له‌كاتی گه‌یانی پیتزاكه‌یه‌ك بۆ "حسێن علیوز" له قاتی پێنجه‌می بینایه‌كی شاری ئیسكی شه‌هری باكووری رۆژئاوای توركیا تۆماركرد كه به‌ر له راده‌ستكردنی داواكارییه‌كه تفێك ده‌كاته پیتزاكه‌وه.
ئه‌وه‌ی سه‌یره "به‌راق"ی ته‌مه‌ن 18 ساڵ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تێبینی كامێراكانی چاودێری نه‌كردووه، به مۆبایله‌كه‌ی وێنه‌ی خۆی ده‌گرێت كه تف ده‌كاته پیتزاكه‌وه.
برازایه‌كی حسێن علیوز ڤیدیۆكه ده‌بینێت و مامی ئاگادارده‌كاته‌وه، ئه‌ویش لای پۆلیس و دوكانی پیتزاكه، سكاڵای تۆماركرد.
به‌راق له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كاتی گه‌یاندنی پیتزاكه‌دا له رێگادا رووداوێكی هاتووچۆ رویداوه ته‌ماشای پیتزاكه‌ی كردووه تا بزانێت خراپ نه‌بووه، به‌ڵام له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی ده‌ركرا و له ئێستادا رووبه‌ڕووی دادگا كراوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه تۆمه‌تی دروستكردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی به خراپكردنی خواردن و تێكردنی ماده‌ی ژه‌هراوی ئاڕاسته كراوه كه سزاكه‌ی له‌نێوان دوو ساڵ بۆ 15 ساڵدایه.
هه‌روه‌ك له‌لایه‌ن دادگای به‌كارهێنه‌رانه‌وه تۆمه‌تی زیانگه‌یاندن به خوارده‌مه‌نی و دروستكردنی مه‌ترسی ته‌ندروستی له‌سه‌ر ژیانی به‌كارهێنه‌رانی ئاڕاسته‌كراوه كه سزاكه‌ی له‌نێوان چوار مانگ بۆ 3 ساڵ زیندانیدایه.
به‌راق ده‌ڵێت: "به مۆبایله‌كه‌م وێنه‌ی پاكه‌تی پیتزاكه‌م گرتووه و ناردوومه بۆ عه‌لیانی هاوڕێم".
لای خۆیه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی داوای پیتزاكه‌ی كردووه، وتی: "ویستم ده‌ست بكه‌م به خواردنی پیتزاكه، به‌ڵام له‌لایه‌ن برازاكه‌مه‌وه نامه‌یه‌كی مۆبایلم بۆ هات و نووسیبووی پیتزاكه مه‌خۆ، بۆیه په‌یوه‌ندیم پێوه‌كرد، به‌ڵام پێی راگه‌یاندنم كه پیاوی دیلیڤه‌رییه‌كه تفی كردووه‌ته پیتزاكه‌وه".
دادگای كه‌تنی توركیا بڕیاردان له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ی دواخستووه بۆ ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌لایه‌ن شاره‌زایانه‌وه تا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و كاره بكرێت.
PM:08:34:08/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 7856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت