توركیا داوا ده‌كات كونسوڵخانه‌ی سعودیه بپشكنرێت
جه‌مال خاشقچی، رۆژنامه‌نوسی بێسەروشوێنبوی عه‌ره‌بستانی سعودی
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی دیارنه‌مانی جه‌مال خاشقچی، رۆژنامه‌نوسی دیاری عه‌ره‌بستانی سعودی، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نقه‌ره داوایان له ده‌سه‌ڵاتدارانی ریاز كردووه رێگه‌یان بدات هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته بپشكنن.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، باڵیۆزی سعودیه‌ی له ئه‌نقه‌ره له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه بانگهێشتكراوه و داوای هاوكارییی بۆ لێكۆڵینه‌وه له پرسی خاشقچی لێكردوه.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا له‌چوارچێوه‌ی ده‌نگۆی جۆراجۆردایه له‌سه‌ر چاره‌نوسی جه‌مال خاشقچی كه له رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه بێسه‌روشوێن بووه و باس له گومانی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه ئه‌و نه‌یاره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان له ناو كونسوڵخانه‌كه‌دا كوشتبێت.
هاوكات محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعودیه كه ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ رێگه‌دان به پشكنینی كونسوڵخانه‌كه‌یان له ئیستانبوڵ له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌ربڕیبوو، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوای ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ونبووه‌دا بگه‌ڕێن.
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا رایانگه‌یاند دۆسێی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ دیارنه‌مانی جه‌مال خاشقچی، رۆژنامه‌نوسی ئۆپۆزسیۆنی سعودی كردوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی خاشقچی له رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه چوه‌ته ناو كونسوڵخانه‌ی سعودیه له ئه‌سته‌نبوڵ تائێستا هیچ هه‌واڵێكی نییه وو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵی پچڕاوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، دوێنی یه‌كشه‌ممه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی توركیا بڵاویكردوه‌ته‌وه: "به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیسی توركیا، خاشقچی له پرۆسه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراودا له‌ناو كونسوڵخانه‌ی توركیا له ئه‌سته‌نبوڵ كوژراوه" به‌ڵام به‌رپرسانی ریاز ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
جەمال خاشقچی لە ساڵی 1985 لە شاری مەدینەی پیرۆز لە دایک بووە و به‌وه ناسراوه كه ره‌خنه‌ی توند لە دەسەڵاتدارانی سعودیە ده‌گرێت بەتایبەت دوای ئەوەی محەمەد سەلمان بوو بە شازادەی جێ‌نشین و بەڵێنیدا چاکسازی له وڵاته‌كه‌یدا بكات.
خاشقچی، وتبوی: چاکسازییەکانی محەمەد سەلمان هاوکاتن لەگەڵ شەپۆلێکی دەستگیرکردن و داپڵۆسین.
خاشقچی بواری رۆژنامەگەری لە زانکۆی ئیندیانای ئەمریکی خوێندوە و وەک پەیامنێر دەستی بە کاری رۆژنامەوانی کردوە، دوای ڕوماڵکردنی رووداوەکانی ئەفغانستان و جەزائیر و کوەیت و رۆژهەڵاتی ناوەراست لە سەدەی رابردودا زیاتر ناوبانگی پەیدا کردوە.
لە ساڵی 2004 بە سەرنوسەری رۆژنامەی "وەتەن" دیاری‌کرا، دواتر بێ ئەوەی روونی بکەنەوە لەکاریانخست، لەهەمانساڵدا وەک راوێژکاری راگەیاندنی ئەمیر "ترکی ئەلفەیسەڵ" دەست بەکاربوو، چەند ساڵێک لەوکارەیدا بەردەوام بوو.
لە ساڵی 2015 بە بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی"ئەلعەرەب" دانرا کە بارەگاکەی لە مەنامەی پایتەختی بەحرەین بوو، خاوەنەکەی ئەمیر"وەلید بن تەڵاڵ" بوو بەڵام بەخێرایی دایانخست.
لە مانگی ئەیلولی 2017 دا رۆژنامەی"ئەلحەیاتی لەندەنی" کە خاوەنەکەی ئەمیر خالید بن سوڵتان بوو پەیوەندی خۆی لەگەڵ خاشقچی کۆتایی پێهێنا و نوسینەکانی بۆ بڵاو نەکردەوە، بەو بیانوەی دەستدرێژین بۆ سەر سعودیە.
خاشقچی پێش بێسەروشوێن کردنی لە ویلایەتە یەکگرتوەکان لە تاراوگەی دەژیا، خاشقچی بەرهەمی زۆری هەیە و بوونەتە جێی سەرسورمانی زۆرێک لە خوێنەران ،لەوانە" پەیوەندییە بیرازەکانی – سعودیە دوای 11ی ئەیلول ، بەهاری عەرەب زەمەنی ئیخوان موسلمین، داگیرکردنی بازاڕی سعودی".
لەزۆر روەوە وەک شارەزایی کاروباری ناوخۆیی سعودیە سەیرکراوە، لە ساڵی 2017 بریاری جێهێشتنی سعودیەی دا، ئەوەش کاتێک راپۆرتەکان باسیان لە ئەنجامدانی هێرشی دەسەڵاتدارانی سعودیە دەکرد بۆسەر کاری رۆژنامەگەری لەو وڵاتە.
PM:05:09:08/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 2120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت