ئیتالیا په‌نابه‌رانی ئه‌ڵمانیا وه‌رناگرێته‌وه
ژمارەیەک پەنابەر لە کەناراوەکانی ئیتالیا
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ناوخۆی ئیتالیا رایگه‌یاند كه ئاماده نییه فڕۆكه‌خانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بخاته پێشوازیی ئه‌و فڕۆكه رێگه پێنه‌دراوانه‌ی له ئه‌ڵمانیاوه په‌نابه‌ران سنورداش ده‌كه‌نه‌وه.
په‌یوه‌ندیی نێوان ئیتالیا و ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر پرسی په‌نابه‌ران ئاڵۆزیی تێكه‌وتووه به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر چۆنێتی دابه‌شكردنی به‌رپرسیارێتییه‌كانی په‌یوه‌ست به په‌نابه‌ران، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش هه‌ردوو وڵات كاریان له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌كردنی رێككه‌وتنێك كردوه به‌جۆرێك كه ئه‌ڵمانیا ئه‌و په‌نابه‌رانه ره‌وانه‌ی ئیتالیا بكاته‌وه كه پێشتر له ئیتالیا داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردوه و پاشان هاتونه‌ته ئه‌ڵمانیا.
رۆژنامه‌ی لاریپه‌بلیكا-ی ئیتالیا له‌زاری ماتیۆ سالڤینی، وه‌زیری ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی بڵاویكرده‌وه ئه‌ڵمانیان ده‌یان ئاگاداریی ره‌وانه‌ی په‌نابه‌رانی وڵاته‌كه‌ی كردوه به‌گه‌ڕێنه‌وه ئیتالیا و ته‌نانه‌ت ئاماده‌شه به فڕۆكه ره‌وانه‌یان بكاته‌وه، واش پلانی بۆ دانراوه كه یه‌كه‌م گه‌شتی سنورداشكردنه‌وه بۆ ئیتالیا له سبه‌ینێ سێشه‌ممه 9 تشرینی یه‌كه‌می 2018 ده‌ستپێبكات.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه سالڤینی وتویه‌تی:" ئه‌گه‌ر كه‌سێك له به‌رلین یان برۆكسل بیر له‌وه بكاته‌وه له‌رێی گه‌شتی فڕۆكه‌وانیی رێگه‌پێنه‌دراو ده‌یان په‌نابه‌ر سنورداشی ئیتالیا بكاته‌وه، ئه‌وا با بزانن كه ئیتالیا هیچ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی نییه بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ن و وه‌ك چۆن به‌نده‌ره‌كانمان داخست، فڕكه‌خانه‌كانیش داده‌خه‌ین."
له‌به‌رامبه‌ریشدا تائێستا نه وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا و نه ئاژانسه‌كانی تایبه‌ت به په‌نابه‌ران له‌و وڵاته هیچ لێدوانێكیان سه‌باره‌ت به رێگرییه‌كانی ئیتالیا نه‌داوه.
له مانگی ئه‌یلولی رابردوو، هۆرست زیهۆڤه‌ر، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ ئیتالیا گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به سنورداشكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ئیتالیا داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردوه و هاتونه‌ته ئه‌ڵمانیا و پێشبینیی كرد به‌م نزیكانه هه‌ردوولا رێككه‌وتنه‌كه واژوو بكه‌ن.
به‌ڵام ماتیۆ سالڤینی، وه‌زیری ناوخۆی ئیتالیا رۆژی دوای لێدوانه‌كه‌ی هاوتا ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی هه‌واڵی رێككه‌وتنی له‌وباره‌یه‌وه ره‌تكرده‌وه و داوای له ئه‌ڵمانیا كرد ته‌نازولی زیاتر له پرسی په‌نابه‌ران بۆ ئیتالیا بكات.
PM:03:52:08/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 2120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت