شاجوانی 2018ی لوبنان
وێستگه نیوزـ
مایا رعێدی، خانمه ته‌مه‌ن 26 ساڵی لوبنانی له‌دوای كێبڕكێ له‌گه‌ڵ 30 خانمی دیكه‌دا توانی نازناوی شاجوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ساڵی 2018 به‌ده‌ست بهێنێت.
مایا له ساڵی 1996 له ناوچه‌ی (وه‌تی حوب)ی سه‌ربه قه‌زای بترۆن له باكوری لوبنان له باوكێكی لوبنانی و دایكێكی روسی له‌دایكبووه و خوێندكاری كۆلێژی ده‌رمانسازییه له زانكۆی ئه‌مریكی- لوبنانی.
دوای هه‌ڵبژاردنی به شاجوانی لوبنان چه‌ندین خه‌ڵاتی پێ به‌خشراوه كه به‌پێی سه‌رچاوه میدیاییه‌كان به‌های ئه‌و خه‌ڵاتانه ده‌گاته 500 هه‌زار دۆلار.
مایا دوای ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیارێكی هاوبه‌شی دایه‌وه كه ده‌ڵێت: "گه‌وره‌ترین شكست له‌م ژیانه‌دا چییه؟" نازناوی شاجوانی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، مایا وتی: "به‌لای منه‌وه گه‌وره‌ترین شكست له ژیاندا نییه، چونكه ئه‌گه‌ر شكست له ژیاندا نه‌بێت مرۆڤ پێش ناكه‌وێت".
له درێژه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌یدا، مایا رێكخه‌ری كێبڕكێكه‌ی به‌ناوی ریما فه‌قیه به نمونه هێناوه كه له‌ژیانیدا شكستی هێناوه و ئه‌وه‌تا دوای ئه‌و شكسته هه‌ستاوه‌ته‌وه و ئه‌م كێبركێیه‌ی رێكخستووه و خه‌ونی خۆی و ئێمه‌شی هێنایه‌دی، بۆیه لای ئێمه‌ی كچانی لوبنانی شكست نییه.
له كێبڕكێكه‌دا هه‌ریه‌ك له میرا تفێلی و یارا ئه‌بو مونسف و ڤانیسا یه‌زبك و تاتیانا سارۆفیم، بوونه هاوەڵی دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌می مایا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌لیسا، خانمه گۆرانبێژی لوبنانی سه‌رسامیی خۆی به شۆخ و شه‌نگیی مایا ده‌ربڕیووه و وتویه‌تی كه مایا زۆر له جۆرجینا رزق، شاجوانی ساڵی 1970ی لوبنان ده‌چێت كه هاوسه‌ری وه‌لید تۆفیق-ی گۆرانیبێژی لوبنانییه.
ئه‌لیسا بۆ مایا-ی نوسیوه: "مایا رعێدی، خه‌ڵك ده‌ڵێن زۆر له جۆرجینا رزق ده‌چیت، به‌ڕاستی وایه، هیوادرام هه‌مان ئه‌نجامت هه‌بێت كه ئه‌و به‌ده‌ستی هێنا".
PM:06:08:03/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 6820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت