له‌سه‌ر سه‌ماكردن خانمه پێشكه‌شكارێك له‌كاره‌كه‌ی ده‌ركرا
کندە دیوب
وێستگه نیوزـ
بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ركردنی كنده دیوب، خانمه پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی به‌یانیانی كه‌ناڵی "سوریا دراما" له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مشتومڕێكی زۆری دروستكرد، ئه‌وه‌ش كاتێك خانمه‌كه دوای به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌ی وه‌ك پێشكه‌شكاری ئاهه‌نگێك سه‌مای كردبوو.
كنده دیوب، دوای پێشكه‌شكردنی ئاهه‌نگێك له پشتی په‌رده‌وه له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوان ئاوێته بوو و ده‌ستیكرد به سه‌ما كردن، ئه‌مه‌ش ئیداره‌ی كه‌ناڵه‌كه‌ی توڕه كرد و بڕیاریاندا چیتر له‌سه‌ر شاشه دهرنهكهوێتهوه.
له‌سه‌ر بڕیاری له‌كار دورخستنهوهشی، كنده سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كردوه كه له‌پشتی بوون و پابه‌ندبونی خۆی به یاسا و رێساكانه‌وه راگه‌یاندوه، به‌ڵام رایگه‌یاندوه كه بهڕیارهكهی به زاره‌كی پێ وتراوه و هیچ نوسراوێكی واژوكراوی بۆ ده‌ركردنی پێ نه‌گه‌یشتوه.
هاوكات چه‌ندین لاپه‌ڕه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك پشتیوانیی خۆیان بۆ ئه‌و خانمه پێشكه‌شكاره ده‌ربڕیووه و رایانگه‌یاندوه كه سه‌ماكردنی ئه‌و خانمه له‌دوای به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌ی كارێكی ئاساییه و تائێستاش زانیاریی فه‌رمی له‌باره‌ی له‌كار راگرتنی بڵاونه‌بوه‌ته‌وه.
PM:11:01:29/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 14032
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت