كچێكی مهابادی به تۆمه‌تی هاوكاری حزبه كوردییه‌كان ده‌ستگیركرا
دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی کوردی ئێران دەستیپێکرد
وێستگه نیوز ـ
هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد لە درێژەی هه‌ڵمه‌تی دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییانی ئەو شارە، کچێکی گەنجیان به‌تۆمه‌تی هاوكاری كردنی حزبه كوردییه‌كان دەستبەسەر کرد.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ی ئه‌یلولی 2018، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات له مەهاباد هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی کچێکی کورد بە ناوی ئەفسانە خورسەندی و دەستبەسەریان کردووە.
ئه‌وه‌شی وتووه، رۆژی رابردوو، برای ئەفسانە بە ناوی ئارام خورسەندی و هاوڵاتیەکی دیکە بە ناوی حەسەن ئەرتەنگ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیار گوازراونەتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ هاوڵاتیە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ هێزە کوردیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.
له دوای رووداوی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر مانۆڕه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌هواز له ئێران، هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی چالاكانی كورد به‌تۆمه‌تی ده‌ست هه‌بوون له‌و هێرشه ده‌ستگیركراون.
هــ. ر
PM:08:05:26/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 5264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت