به‌شیر حه‌داد: چاومان له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كوه‌یت و عیراق و هه‌رێمی كوردستانه
سەردانی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق بۆ کوەیت
وێستگه نیوزـ
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی بۆ كوه‌یت به گرنگ وه‌سفكرد.
به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق كه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و حه‌سه‌ن كه‌ریم، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌ردانی كوه‌یتیان كردوه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و سه‌ردانه‌ی به گرنگ وه‌سفكرد.
حه‌داد له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌و سه‌ردانه بۆ په‌ره‌پێدانی هاوكاریی عیراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ گرنگه.
ده‌شڵێت: چاومان له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی كوه‌یته له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌جۆرێك كه له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی هه‌ردوولادا بێت.
AM:09:51:26/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 3249
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت