وێستگە نیوز-
کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان
ڕێنماییەکی نوێی دەرکرد و بڕیاریدا وێنەی سەرجەم دەنگدەران و بەڵگەنامەکانیان
بگیردرێت لە کاتی دەنگداندا.
ئیسماعیل خورماڵی بڕیاردەری کۆمسیۆنی
سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند "هەر دەنگدەرێک
کە بەشداری لە دەنگداندا دەکات وێنەیەکی خۆی و ئەو بەڵگەنامەیە دەگیردرێت کە دەنگی
پێدەدات".
بڕیاردەری کۆمسیۆن وتیشی "وێنەکە
دەنێردرێتەوە بۆ کۆمسیۆن و وردبینی تێدا دەکرێت بەو ئامانجەی ڕێگربین لە
دەنگدەری دوبارە و وەهمی و نایاسایی".
ئیسماعیل خورماڵی جەختیشیکردەوە ئەو ڕێکارە
ڕێگر دەبێت لە ئەنجامدانی ساختەکاری و کۆمسیۆن کاردەکات بۆ ئەوەی بە یەکجاری
ساختەکاری بنبڕ بکات.
بڕیارە 30ی ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمانی
کوردستان بەڕیوەبچێت و تا ئێستا کۆمسیۆن بەشیکی زۆری ئامادەکاریەکانی تەواوکردووە
و بانگەشەی ئەوە دەکات کاریکردوە بۆ ڕێگریکردن لە ئەنجامدانی ساختەکاری لەو
هەڵبژاردنەدا.