رۆژی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق دیاریكرا



وێستگه‌ نیوز-

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا دووەم ڕۆژی مانگی داهاتوو هەڵبژاردن بۆ سەرۆک کۆمار ئەنجامبدرێت.

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا بڕیاریدا ڕۆژی 2/10/2018 کە دەکاتە سێشەممەی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئەنجامبدرێت.

بەگوێرەی دەستوری عێراق تا 3/10/2018 دەرفەت هەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق.

هەشت کاندیدی کورد خۆیان تۆمارکردووە و کێبڕکێی بەدەستهێنانی ئەو پۆستە دەکەن و بەرهەم ساڵح کاندیدی یەکێتی و فواد حسێن کاندیدی پارتی باشترین چانسیان هەیە بۆ گەشتن بەو پۆستە.




PM:12:17:25/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 12208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو