ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت


وێستگە نیوز-

ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت و تێێدا لیژنە هەمیشيیەکان پێکدەهێنرێن و تاوتوێی دۆخی بەسرە دەکرێت.

سەرکەوت شەمسەدین پەرلەمانتاری نەوەی نوێ بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند "بڕیارە کەمێکیتر دانیشتنەکەی پەرلەمان دەستپێبکات و گفتوگۆی چەند بابەتێکی گرنگ بکرێت".

پەرلەمانتارەکەی نەوەی نوێ وتیشی "بەگوێرەی بەرنامەی کاری دانیشتنەکە ئەمڕۆ لیژنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران پێکدەهێنرێن و لە بڕگەی دوەمیشدا تاوتوێی دۆخی بەسرە دەکرێت".

لەبارەی پرسی سەرۆک کۆمارەوە سەرکەوت شەمسەدین وتی "ئەو بابەتە لە بەرنامەی کاردا نیە بەڵام پێدەچێت لەلایەن پەرلەمانتارانەوە پرسەکە بوروژێنرێت و قسەی لەبارەوە بکرێت".

بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرۆک کۆمار هەڵبژێرێت بەڵام ئەو بابەتە دواخرا بۆ کاتێکی نادیار و بەگوێرەی دەستوریش تا سێی مانگی داهاتوو پەرلەمان دەرفەتی دەبێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق.


AM:11:45:25/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 1524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو