بارزانی: حه‌ز ده‌كه‌م ڕیفراندۆمێكی تر بكرێت
بارزانی ئه‌ندازیاری ریفراندۆمی 25/10/2017
وێستگه نیوز-
بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایگه‌یاند كه ئه‌و حه‌ز ده‌كات ریفراندۆمێكی تر له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبدرێت تاوه‌كو كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بزانن ده‌نگده‌رانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ریفراندۆمه‌كه‌ی 2017 په‌شیمانن یان نا.
له‌یادی ریفراندۆمه‌كه‌ی 25/9/2017 كه‌ناڵی ئاسمانی ئه‌لجه‌زیره، له‌به‌رنامه‌یه‌كی بنكۆڵكاریدا، به‌دواداچوونێكی فراوانی بۆ بڕیاری پشت ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كرد‌و له‌نزیكه‌وه نه‌یار و یاری ریفراندۆمی دواندو به ته‌كنیكێكی ئاست به‌رز كۆمه‌لێك زانیاری نوێی خسته ڕوو.
كه‌ناڵه‌كه بۆ به‌دواداچوونه‌كانی سێ كه‌سایه‌تی دیاری ناو پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمی ئه‌دواندو پرسیاری لێ ده‌كرد، كه بریتی بوون له مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بیرنارد هنری لیڤی كه ده‌رهێنه‌رێكی ناسراوی فه‌ره‌نسییه‌و له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا له‌گه‌ڵ بارزانی كاریده‌كرد.
له‌میانه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا بارزانی دوباره جه‌خت له‌سه‌ر دروستی بڕیاری ریفراندۆم ده‌كاته‌وه‌و ده‌شڵێت كه ئه‌و حه‌ز ده‌كات ریفراندۆمێكی تر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانن خه‌ڵكی كوردستان كه ئایا له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره‌دایه یاخود نا.
هه‌روه‌ها تیشكی خستۆته سه‌ر گفتووگۆكانی له‌گه‌ڵ قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودس و ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و داوای دواخستنی ریفراندۆمی كردووه ئه‌ویش پێی وتووه "دوای ناخه‌ین چی ده‌بێ با ببێ". هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان بارزانی ده‌ڵێت: هه‌رگیز رۆژێك گوێبیستی ئه‌وه‌نه‌بوون له‌گه‌ڵ ریفراندۆم بن یاخود دژی بن".
بارزانی درێژه به قسه‌كانی له‌سه‌ر ریفراندۆم ده‌دات و ڕه‌خنه له‌هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێت به‌تایبه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاته‌ی ئه‌مه‌ریكا تیله‌رسن و باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق، بارزانی پێیوایه كه ئه‌وان پشگیری هه‌ڵوێستی حكومه‌تی به‌غدایان ده‌كرد.
بارزانی ده‌ڵێت (تیلەرسن) لە پەیوەندییەكدا پێی وتم: دەبێ بگەڕێنەوە بۆ سنووری 2003. پێم وت: تۆ دەزانیت سنووری 2003 چییە تا ئەو داوایەم لێبكەیت؟
سه‌باره‌ت به باروۆدخی دوای ریفراندۆم به‌تایبه‌تی شاری كه‌ركوك بارزانی وتی "ئەوەی لە كەركوك ڕوویدا خیانەتی نیشتمانی بوو".
سه‌باره‌ت به‌ده‌ستبه‌رداربوونی بارزانی له‌پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتی" بۆیە دەستبەرداری پۆستەكەم بووم، چونكە ماوەی درێژكردنەوەی كۆتایی هات".
هه‌ر له‌میانه‌ی ئه‌و به‌رنامه بنكۆڵكارییه‌دا مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد "خیانەت تۆمەتێكی گەورەیە‌و هەروا ئاسان نیە. كێشەی كەركوك‌و ئەو ڕووداوە سەربازییەی كەركوك بەشێكی لە ئەستۆی ئێمەیە وەك یەكێتی، بەشەكەی تریشی لە ئەستۆی حكومەتی عیراقە".
مەلا بەختیار هه‌روه‌ها تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی" بەشی زۆری ئاكامە سلبییەكانی ریفراندۆم لە ئەستۆی بارزانییە، ئێمەش‌و بەڕێزیشی ئەوە باش دەزانین."
هه‌ر له‌به‌رنامه‌كه‌دا بێرنارد هنری لیڤی، كه یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی به‌درێژایی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ریفراندۆم له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی ده‌رده‌كه‌وت پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه سه‌ردانی فه‌ره‌نسا ده‌كات و چاوپێكه‌وتنێكی له‌باره‌ی ریفراندۆمه‌كه له‌گه‌ڵ سازده‌كات ده‌ڵێت " بارزانی پێشمەرگەیەكی ئازا‌و سەركردەیەكی مەزنە، بەڵام ڕەنگە لە لێكدانەوەی سیاسی‌دا دانا نەبێت. كاتێك زانیی دۆخەكە باش نیە، ئایندەی سیاسیی خۆی كردە قوربانی".
AM:10:19:25/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 71617
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت