نرخی تمه‌ن له‌كاتی داخستنی بازاڕ
وێستگه نیوزـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ی ئه‌یلولی 2018، له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار له‌كاتی داخستنی بازاڕ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه بوون.
ره‌وه‌ز ئامانج له نوسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ كه له‌كاتی داخستنی بازاڕ له هه‌رێمی كوردستان به تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه كراوه، یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.
هاوكات 100 هه‌زار تمه‌ن به 8 هه‌زار و 150 دیناری عیراقی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، 100 هه‌زار تمه‌ن به 10 هه‌زار دینار بوو.
PM:06:10:24/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 20461
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت