کاندیدێکی پارتی بەڵێنی زیادکردنی پشوو دەدات


وێستگە نیوز-

کاندیدێکی پارتی بەڵێنی زیادکردنی پشوو دەدات بە هاوڵاتیان و دەڵێت بە دەرچوونم شەممە دەکەمە پشوو.

ئەحمەد سابیر کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕێ کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە "بە دەنگی هاوڵاتیان ڕۆژی شەمە بە یاسا دەکەینە پشووی فەرمیی".

ئەو کاندیدە ئاماژەی بەوەش کردووە ئەو پشووە سەرجەم قوتابخانەکانی کوردستان دەگرێتەوە.

ئەحمەد سابیر سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانە و لە بنەڕەتدا خەڵکی گەرمیانە و ئێستا کاندیدە لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان.


PM:01:24:24/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 5336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو