سەرۆکی حکومەت واژۆی لەسەر دەستبەکار بوونی پارێزگاری هەڵەبجە کرد

‌ئازاد تۆفیق

وێستگە نیوز- 

سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزیری ناوخۆ واژۆیان لەسەر دەستبەکار بوونی پارێزگاری هەڵەبجە کرد.


میدیاکانی پارتی بڵاویانکردەوە ئەمڕۆ دووشەممە نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ واژۆیان لەسەر دەستبەکاربوونی پارێزگاری هەڵەبجە کردووە و ئازاد تۆفیق وەک پارێزگای ئەو شارە دەستنیشانکراوە.

ئازاد تۆفیق کاندیدی یەکێتی بوو بۆ ئەو پۆستە و ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی واژۆی سەرۆکی حکومەت دەکات بۆ ئەوەی بە فەرمی وەکو پارێزگاری هەڵەبجە دەستبەکار بێت.

ئازاد تۆفیق بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند "لە ئێستاوە پارێزگاری هەڵەبجەم و فەرمانی دەستبەکاربوونم دەرچووە بەڵام بەهۆی سەرقاڵی لایەنەکان بە هەڵىژاردنەوە پێدەچێت دوای هەڵبژاردن بە فەرمی دەستبەکاربم".

ئازاد تۆفیق نوسەر و ڕۆشنبیرە و ئەندامی مەکتەبی ڕاگەیاندنی ئەو یەکێتییە و لەدایکبووی 1963ی هەڵەبجەیە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەیە لە زانستە سیاسیەکان. 



AM:11:49:24/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 4968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو