دوو مێرمنداڵ بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کران
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی راپهڕین دهستگیركردنی دوو كهسی به تۆمهتی ئهنجامدانی دزی كردن راگهیاند و ئاماژهی بهوهشدا كه دانیان به تاوانهكهیاندا ناوه.
پۆلیسی راپهڕین له راگهیهندراوێكدا رایگهیاند: دوو هەفتە بەرلە ئێستا هاوڵاتیێک لە ناحیەی حاجیاوا سەردانی بنکەی پۆلیسی حاجیاوای کرد و رایگەیاند کە لە ناو مەیدانی حاجیاوا دزی لە دوکانەکەی کراوە بۆ ئەو مەبەستە مەلەفی لێکۆڵینەوە رێکخرا و بڕیاری دادوەر بەدەست هات بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارانی نەناسراو و دەستگیرکردنیان.
ئهوهش هاتووه: "دوای بەدواداچون و هەوڵێکی زۆر و بەدەستهێنانی زانیاری ورد لەلایەن بنکەی پۆلیسی حاجیاوا، دوێنێ یهكشهممه دوو کەس بەو تۆمەتە دەستگیر کران بەناوەکانی (ژ.پ) تەمەن 15 ساڵ لە رەگەزی نێر دانیشتوی حاجیاوا و (ه.ص) تەمەن 15 ساڵ لە رەگەزی نێر دانیشتوی حاجیاوا".
روونیشیكردهوه: لە کاتی لێکۆڵینەوەدا لەبەردەم پۆلیس و دادگا دانیان ناوە بەتاوانەکەیان کە هەستاون بە دزینی 22 پارچە ئاسن (شێلمان) لە دوو کاتی جیاوازدا.
ئهوهشی وتووه: "لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبارانی ناوبراوان بە بڕیاری دادوەر بە پێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون، لێکۆڵینەوە لە کێشەکەش بەردەوامە".
هــ. ر
AM:11:48:24/09/2018
ئهم بابهته 4064
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت