کاندیدێکی سەرۆک کۆمار دەستپێشخەریەکی ڕاگەیاند


وێستگە نیوز-

کاندیدێکی سەرۆک کۆمار دەستپێشخەریەکی ڕاگەیاند و دەڵێت پرسی سەرۆکایەتی کۆمار گەشتوەتە ئاستێک زیانی زیاترە.

سەردار عەبدوڵا کاندیدی سەربەخۆ بۆ سەرۆک کۆماری عێڕاق لە کۆمگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەسلێمانی ڕایگەیاند "ئەگەر ببمە سەرۆک کۆمار پارێزەری دەستور دەبم و نایەڵم هیچ لایەنێک دەستور پێشێل بکات".

سەردار عەبدوڵا جەختیشیکردەوە "پرسی سەرۆک کۆمار گەشتوەتە ئاستێک زیانی بۆ کورد هەیە و هەوڵ دەدەین کۆتایی بەوە بهێنین".

ئەو کاندیدە سەربەخۆیە داواشیکرد سەرجەم لایەنە کردیەکان ڕێککەون لەسەر یەک کاندید یەکدەنگی دروسبکەن لەوبارەیەوە.

سەردار عەبدوڵا وتیشی "پەیوەندی بە لایەنە سیاسیەکانەوە دەکەم و دەستپێشخەریەک ڕادەگەیەنم بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و هیوادارم لایەنە سیاسیەکان وەڵامدانەوەی باشیان هەبێت".

پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی کوردە و ئێستا هەشت کاندیدی کورد بە فەرمی خۆیان تۆمار کردووە و جگە لە کاندیدەکانی یەکێتی و پارتی چەند کاندیدێکی سەربەخۆش هەوڵی بەدەستهێنانی ئەو پۆستە دەدەن.


AM:11:34:24/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 3460 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت