بارزانی راگەیەندراوێکی لە بارەی کاندیدی پۆستی سەرۆ کۆماری عیراق بڵاوکردەوە

‌مەسعود بارزانی.. سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

وێستگه‌ نیوز ـ
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، به‌ هه‌موو توانایه‌ك پشتیوانی له‌ فوئاد حسێن ده‌كه‌ن وه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ وێنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ وێستگه‌ نیوز نێردراوه‌، تیایدا هاتووه‌: "لە بارەی دیاریكردنی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق، پێمان خۆش دەبوو ئەگەر لایەنە كوردستانییەكان پێكەوە لەسەر یەك كەس رێك كەوتبان بەڵام بەداخەوە ئەمە رووی نەدا".

ده‌شڵێت: "بۆ یەكلاییكردنەوەی ئەو بابەتەش مەكتەبی سیاسیی پارتی منی سەرپشك كرد كە كەسێك دیاری بكەم بۆ كاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار، بەهۆی توانایی و لێهاتوویی بە باشم زانی كە بەڕێز د. فواد حسێن بۆ ئەو پۆستە كاندید بكەم".

بارزانی ئه‌وه‌شی وتووه‌: "فواد حسێن چ لە قۆناغی شۆڕشی ئەیلول و لە سەرۆكایەتیكردنی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم و قۆناغەكانی تری ژیانی خۆی كەسێكی دڵسۆز و دەسپاك بووە و بڕوای تەواوم بە تواناكانی هەیە و قەناعەتیشم هەیە كە ئەركەكانی خۆی بە باشی جێبەجێ دەكات و لە پۆستی سەرۆكایەتی كۆماردا هەم بۆ گەلی كوردستان و هەم بۆ عیراق و پێكهاتەكانی عیراق كەسێكی بەسوود و خەمخۆر دەبێت".

ده‌شڵێت: "بەهەموو توانیەك پشتیوانی لە فواد حسێن دەكەین و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین".


ئەوەش لە کاتێکدایە چەند رۆژ پێش ئێستا یەکێتی بە فەرمی بەرهەم ساڵحی وەک کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق دیاری کرد و دوێنێش پارتی فوئاد حسێنی بۆ ئەو پۆستە دیاری کرد.

هــ. ر


AM:11:21:24/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 2608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو