کۆمسیۆن: چەند کاتژمێرێک دوای هەڵبژاردن ئەنجامەکان ڕادەگەیەنین
وێستگە نیوز-
کۆمسیۆن ڕایگەیاند
ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە هەر بنکەیەکەوە بە وەتسیەپ دەنێردرێنەوە بۆ کۆمسیۆن و دەتوانن
لە چەند کاتژمێرێکدا ئەنجامی بەرایی ڕابگەیەنن.
کاروان جەلال
بەڕێوەبەری گشتی داتا لە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم بە وێستگە
نیوزی ڕاگەیاند "چەند ئالیەتێکمان داناوە کە پرۆسەی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان
خێرا دەکات و دەتوانین لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا ئەنجامی بەرایی ڕابگەیەنین".
بەڕێوەبەری گشتی
داتای کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشکرد "بەرپرسانی بنکەکانی هەڵبژاردن لەڕێگەی
بەرنامەی وەتسئەپەوە وێنەی فۆڕمی ئەنجامەکانمان بۆ دەنێرن و دوای وردبینی ئەنجامە
بەراییەکان ڕادەگەیەنین".
کاروان جەلال
ڕونیشیکردەوە "1260 بنکەمان هەیە و لەهەر یەکێک لەو بنکانەوە وێنەی
فۆڕمەکانمان بۆ دەنێردرێت و ئالیەتی باشمان دەستنیشانکردووە بۆ ئەوەی هیچ کێشيیەک
ڕوونەدات و باوەڕی تەواومان بەو پرۆسەیە هەیە".
هەڵبژاردنی
پەرلەمانی کوردستان 30ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت و ئەوە یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی
کوردستانە کە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی سەرپەرشتی بکات.
AM:11:09:24/09/2018
ئهم بابهته 1632
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت