شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وێنه‌یه‌كی منداڵی قوباد تاڵه‌بانی بڵاوكرده‌وه‌

‌شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

وێستگه‌ نیوز ـ
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و خوشكی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌، وێنەیەكی منداڵی قوباد تاڵەبانی بڵاوكردەوە و باسی لەوەكردووە، پشت و پەنای بووە.


شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە فەیسبوكی خۆی نوسیویەتی: "وێنەیەكی خۆم و منداڵە رۆح سووكە قسەخۆشە خوێنگەرمەكەی كە ئەمڕۆ سەرۆكی لیستەكەی مام و حزبی شەهیدانە…".

هەر لە نوسینەكەیدا ناوبراو وتویەتی: "هەر وەك چۆن ئەو كات دەستە بچكۆلەكانتم دەخستە دەستمەوە و باوەشم هەمیشە بۆت كراوە بوو، هەروەك چۆن نەم دەهێشت هەست بەدووری مام و دادە بكەیت و هەمیشە وەك دایكێك پشت و پەنات بووم".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و كاندیدی ژماره‌ یه‌كی ئه‌و حزبه‌یه‌.

بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی 30ی ئه‌یلولی 2018، به‌ڕێوه‌بچێت و رۆژی 28 ی ئه‌م مانگه‌ش بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان راده‌گیرێت.

هــ. ر


AM:10:48:24/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 45045 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو