دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆ زۆرترین وه‌زاره‌ت وه‌ریده‌گرێت
دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ی ئه‌یلولی 2018، مووچه‌ی ته‌واوی ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ی ئه‌یلولی 2018 مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا‌كانی دیكه‌ی كه خه‌رج نه‌كراون خه‌رج ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ی ئه‌مڕۆ مووچه‌یان پێده‌درێت بریتین له هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی كاره‌با و شاره‌وانی و كشتوكاڵ و پۆلیسی كاره‌با و هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دابوو: "رۆژی سێشه‌ممه 25ی ئه‌یلولی 2018 مووچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت و رۆژی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ش 26و 27ی ئه‌یلولی 2018 مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی خه‌رج ده‌كرێت، به‌مه‌ش كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان دێت".
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به دوو خشته مووچه دابه‌ش ده‌كات كه خشته‌ی یه‌كه‌م به‌پێی ئه‌و پاره‌یه ده‌بێت كه 378 ملیار دیناره‌و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ده‌یداته وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابه‌شكردنی مووچه، هه‌روه‌ك بڕی 317 ملیار دیناریش له به‌غداوه دێت بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
هــ. ر
AM:08:56:24/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 8693
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت