دوا به‌رنامه‌ی شارا درایه به‌ر ره‌خنه
عەباس ساڵح داودە.. شارا ئیبراهیم
وێستگه نیوز ـ
دواین به‌رنامه‌ی شارا، له كه‌ناڵی ئاسمانی كوردماكس دووچاری ره‌خنه‌ی هاوڵاتییان و بینه‌رانی یه‌رنامه‌كه‌و هاوڵاتیانی كه‌ركوك بووه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی كه پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه به جۆرێك له ته‌نز و گاڵته‌وه له‌گه‌ڵ میوانه‌كه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه.
له‌و رووه‌وه نێرگز قادر، خانمه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك، كه خۆی كه‌ركوكییه له‌باره‌ی به‌رنامه‌كه‌و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه‌وه كه شارا ئیبراهیم-ه، له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبوك نووسیویه‌تی: "زۆرن ئەو ژنانەی لە شاشەکان دەردەکەون و خۆیان و پیشەکەیان سووک کردووە و بەشێکیان بە هۆی عیلقەی شەخسییەوە بوونەتە بار بەسەر شاشەوە و هەر رۆژە لە شاشەیەک و کەناڵێک دەردەکەون و بێ ئەوه‌ی هیچ لە ئیشی میدیا بزانن بەس خەریکن بە قسەی بێ سوود و پێکەنین دەیانەوێ کاتی بەرنامە تەواو بکەن و نە دەزانن رێز لە میوانەکەیان بگرن و نە دەزانن رێز لە بینەران بگرن وا دەزانن تا خۆیان قۆشمەتر بکەن سەرکەوووترن".
ئه‌و خانمه پێشكه‌شكاره ئه‌وه‌شی نووسیووه: "بەداخەوە ئەو ژنانە تەنیا رووی خۆیان ناشیرین دەکەن و وای لێهاتووە خەڵک بە حیلکە حیلک بیان ناسێتەوە، چونکە هیچ بەهرەیەکی تریان نییە، یەکێ لەوانە بەرنامەکەی ئەو خانمەیە لە کوردماکس کە بێ ئەوەی هیچ رێزێک بۆ میوانەکەی و خەڵکی کەرکوک دابنێ کەوتبووە پێکەنین پێی و بەجۆرێک گەیشتە رێزی سوکایەتی بە میوانە کەرکوکییەکەی و هیوادارم کەرکوکییەکان خۆیان خۆش بوێت و ئەو گاڵتەجاڕییە قبوڵ نەکەن و چیتر بەشداری ئەو بەرنامەیە نەکەن".
هاوكات له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك خاتوونێكی تر به‌ناوی لانه سویدی، له باره‌ی دواین به‌رنامه‌ی شارا له‌گه‌ڵ عه‌باس ساڵح داوده، ده‌نووسێت: "رای تۆ چییە بەرامبەر شارا کاتێک ئەو گۆرانی بێژە میللییە باس لە کاتی هاوسەرگیرێتیه‌کەی دەکات؟ ئەی دەبێ هەستی خێزانەکەی چۆن بێت کاتێك گوێی لە وشەکانی شارا بێت؟ ئه‌ی دەبێت پێشکەشکار بەم شێوە بە بەرامبەرەکەی پێ بکەنێت؟ لە کاتێکدا بەرامبەر چەنده‌ها هونەرمەندی کە ئەم رەفتارەی نوواندووە".
یه‌كێكی تر به‌ناوی ئاڵا خان نووسیویه‌تی: "گرنگ نیه ئه‌م پێشكه‌شكاره له چ كه ناڵێك كارده‌كات و ده‌یگۆڕێت، گرنگ رێز گرتنه و بزانێت چۆن پێشكه‌شكاری ده‌كات، من ئه‌و كچه‌م هه‌ر به دڵ نه‌بوه ئه‌وجا له‌م به‌رنامه‌یه خۆی زۆر سوك كرد له پێش چاوم".
به‌رنامه‌ی شارا، به‌رنامه‌یه‌كه له‌كه‌ناڵی ئاسمانی كوردماكس په‌خش ده‌كرێت و میوانانی به‌رنامه‌كه هونه‌رمه‌ندان و گۆرانی بێژانن.
هــ. ر
PM:11:07:23/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 74304
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت