دابه‌شكردنی نه‌وت له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

‌هێشتا بەشێک لە گەڕەکەکان نەوتیان وەرنەگرتووە

وێستگه‌ نیوز ـ
لیژنەی دابەشكردنی سوتەمەنی لە پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، سبەینێ دووشەممە 24ی ئه‌یلولی 2018، دابەشكردنی نەوت لە هەڵەبجە دەستپێدەكاتەوە و نرخی بەرمیلێك نەوت بە 51 هەزار دینارە".


لیژنەی دابەشكردنی سوتەمەنی لە پارێزگای هەڵەبجە لە ئاگاداریەكدا، كە وێنەیەكی دەست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند: دوای ئەوەی لە رۆژی چوارشەممە لە سنووری هەڵەبجە بەهۆی پشووەكانەوەدابه‌شكردنی نەوت وه‌ستا، له‌ سبه‌ینێ دووشەممە 24ی ئەیلول دابەشكردنی نەوت دەستپێدەكاتەوە.

له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: "دابەشكردنی نەوت لە كاتژمێر یه‌كی پاشنیوەڕۆ دەست پێدەكات و پێویستە هاوڵاتی كارتی نەوت و كۆپی ناسنامەی باری شارستانی پێ بێت، نرخی بەرمیلێك نەوتیش بە 51 هەزار دینار دەدرێتە هاوڵاتیان".

له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ روونكراوه‌ته‌وه‌: هاولاتیانی لای ئەم بریكارانەی خۆراك، كە دەكەونە سنوری ئەم گەڕەكانە نەوتیان پێ‌ دەدرێت.

ناوی بریكاره‌كان:

هاوڵاتیانی بریكاری لای كۆلێژەكە: خەدیجە عەبدووڵا ۳۳۲۹

هاوڵاتیانی بریكاری لای مزگەوتی نور: كەژاڵ احمد محمد ۳۳۷۹

هاوڵاتیانی بریكاری لای مزگەوتی بخاری: نەزیرە غەفور شەریف 3442

هاوڵاتیانی بریكاری لای بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروردە لەگەڕەكی گوڵان: داود عەلی كەریم ۳۳۰۹.

هـــ. ر


PM:10:36:23/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 21869 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو