ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی هۆتێل بابل ئاشكرا ده‌بێت
وێستگه نیوزـ
ئه‌ندامێكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌ممار حه‌كیم دیارترین ته‌وه‌ره‌كانی كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئیئتلافی (چاكسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه)ی ئاشكراكرد كه له هۆتێل بابل-ی به‌غدا ساز ده‌كرێت.
عه‌بدوڵا زه‌یدی، ئه‌ندامیی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی رایگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و سه‌ركرده‌كانی ئیئتلافی (چاكسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه) له هۆتێل بابل له به‌غدای پایته‌خت كۆده‌بنه‌وه و سه‌ره‌كیترین ته‌وه‌ری كۆبونه‌وه‌كه‌ش، دیاریكردنی چه‌ند ببنه‌ما و پێوه‌رێكه بۆ كه‌سایه‌تیی سه‌رۆك كۆماری داهاتووی عیراق كه ئه‌وان پشتیوانیی لێ بكه‌ن.
وتیشی ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه ئاراسته‌كردنی په‌یامێكه بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی گره‌ویان له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیئتلافه‌كه كردوه و پێیان ده‌ڵێن كه هێشتا ئه‌و ئیئتلافه یه‌كگرتوه و به ئاماده‌بونی سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كانی كۆبونه‌وه‌ی خۆی ده‌كات.
ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند ببنه‌ما و پێوه‌رێك بۆ كه‌سایه‌تیی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عیراق و به‌رنامه‌ی حكومی داده‌نرێت تا كابینه‌ی داهاتوو كاری له‌سه‌ر بكات.
له دیارترین ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی ئیئتلافی نه‌سر و ئه‌حمه‌د سه‌در له ئیتئلافی سائیرون و عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه و ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی ئیئتلافی وه‌ته‌نییه و ساڵح موتڵه‌گ، ئه‌مینداری گشتی به‌ره‌ی دیالۆگی عیراقی و ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمان و خالد عوبێدی، سه‌رۆكی لیستی ئیئتلافی نه‌سر له شاری موسڵ.
PM:10:11:23/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 11206
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت