دوای هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، ئێران دوو ده‌روازه‌ی سنووری له‌گه‌ڵ عیراق داخست
وێستگه نیوز –
دوای ئه‌و هێرشه‌ی كرایه‌سه‌ر نمایشی سه‌ربازی هێزه چه‌كداران له ئه‌هواز، كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری دا دوو ده‌روازه‌ی سنووری له‌گه‌ڵ عیراق دابخات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به سۆمه‌ریه‌نیوزی وت: "لایه‌نی ئێران هه‌ردوو ده‌روازه‌ی سنووری شه‌لامچه و شیب-ی له‌گه‌ڵ عیراق داخستووه".
سه‌رچاوه‌كه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه ده‌ڵێت: "جوڵه‌ی بازرگانی و گه‌شتیاران له هه‌ردوو ده‌روازه‌كه‌دا راگیراوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌م بڕیاره‌ی ئێران دوای ئه‌و هێرشه دێت كه به‌یانی ئه‌مڕۆ كرایه‌سه‌ر نمایشێكی سه‌ربازی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌و وڵاته له ئه‌هواز.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران به سوپای پاسدارانیشه‌وه له شاره جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ستیان كرد به ئه‌نجامدانی نمایشی سه‌ربازی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عیراق- ئێران.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه كه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی نمایشی سه‌ربازی هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌هواز، چه‌ند چه‌كدارێك ده‌ستیان به ته‌قه‌كردن كرد و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان حه‌وت كه‌س كوژراون و 20ی تر برینداربوون.
AM:11:49:22/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 7989
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت