هێرشكرایه‌سه‌ر نمایشی سه‌ربازی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران
وێستگه نیوز –
له ناوچەی ئه‌هوازی باشووری ئێران و له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی نمایشێكی سه‌ربازی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشێكیان ئه‌نجام دا و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ژماره‌یه‌ك كه‌س كوژران و برینداربوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران به سوپای پاسدارانیشه‌وه له
شاره جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ستیان كرد به ئه‌نجامدانی نمایشی
سه‌ربازی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عیراق-
ئێران.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه كه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی
نمایشی سه‌ربازی هێزه چه‌كداره‌كان له ناوچەی ئه‌هواز، چه‌ند چه‌كدارێك
ده‌ستیان به ته‌قه‌كردن كرد.
میدیاكانی ئێران ده‌ڵێن: "به‌پێی
زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك كه‌س
شه‌هید و برینداربوون و هێرشه‌كه‌ش تیرۆریستی بووه".
AM:09:12:22/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 9649
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت