ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو: به‌رپرسان بێ منه‌تن له ئاست خواست و داواكاری جه‌ماوه‌ر
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو
وێستگه نیوز –
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه پاش 26 ساڵ له حكومڕانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی میله‌ت له سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی بێبه‌شه و به‌رپرسان بێ منه‌تن له ئاست خواست و داواكاری جه‌ماوه‌ر.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، له میانه‌ی به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رێكخستنه‌كانی یه‌كگرتوو ئێواره‌ی هه‌ینی 21\9\2018 سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه "به‌شداری له هه‌ڵبژاردن وێستگه‌یه‌كی گرنگی كاری سیاسیه له پێناو گۆڕانكاری له حكومڕانی".
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو وتی: "بۆیه پێویسته رێكخستنه‌كانی یه‌كگرتوو رۆڵی كاریگه‌ر ببینن له هۆشیاركردنه‌وی جه‌ماوه‌ر له‌وه‌ی كێ هه‌ڵده‌بژێرن و ده‌نگ به كام لیست ده‌ده‌ن له پێناو گۆڕانكاری ریشه‌یی له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "بۆ ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه كه هاوڵاتی به‌شداری جدی بكه‌ن له رۆژی هه‌ڵبژاردن له پێناو ئه‌نجامدانی چاكسازی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی".
له كۆتایی وته‌كانیدا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له پاش 26 ساڵ له حكومڕانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی میله‌ت به‌سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی نه‌گه‌یشتووه كه هه‌بوونی ئاو و كاره‌بایه".
وتیشی: "جێگای داخه كه رۆژانه گوێبیستی هه‌واڵی مه‌رگی ده‌یان خێزانی كورد ده‌بین به‌هۆی خنكانیان له ده‌ریاكاندا، به‌ڵام به‌رپرسان زۆر بێ منه‌تن وبێ باكن له ئاست خواست و داواكاری جه‌ماوه‌ر".
AM:09:01:22/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 1832
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت