قوباد تاڵه‌بانی: كه‌یسی گرته ڤیدیۆییه‌كه به‌هی خۆمان ده‌زانین
وێستگه نیوز –
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر گرته‌ی ڤیدیۆیی هێرشی سه‌ر هاوڵاتییه‌ك و لێدانی به ده‌مانچه هاته ده‌نگ و رایگه‌یاتد كه كه‌یسی گرته ڤیدیۆییه‌كه به‌هی خۆمان ده‌زانین، ئاماژەشی بەوەداوە کە ئه‌م كه‌یسه رێوشوێنی تێدا گیراوه‌ته‌به‌ر ھیچ گۆشه و ده‌رفه‌تێكی بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسی و میدیایی تێدا نییه.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكردۆته‌وه رایگه‌یاند كه "گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوه كه تێیدا پیشه‌وه‌رێك له‌لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه تووشی ئه‌شكه‌نجه‌و سووكایه‌تی ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش ھه‌مومانی وه‌ك یه‌ك نیگه‌ران و توڕه كردووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵییه داموده‌زگا ئه‌منی و یاساییه‌كان له رۆژی 13ی ئه‌یلوله‌وه ئه‌ركی خۆیان به‌جێھێناوه و ھێرشبه‌ریان خستۆته ژێر رێككاری یاسایی و له دوا ھه‌نگاویشدا سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێھه‌ڵچونه‌وه‌ی سلێمانی جه‌خت له‌گرتنه‌به‌ری ھه‌موو رێكاره یاساییه‌كان به‌رانبه‌ر كه‌سی ھێرشبه‌ر ده‌كاته‌وه".
قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه ئه‌و كه‌یسه به‌ھی خۆمان ده‌زانین و له ھه‌نگاو به‌ھه‌نگاوی رێوشوێنه یاساییه‌كاندا چاودێری جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی یاسا ده‌بین".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "ئه‌مه‌ش واتای راسته‌قینه‌ی ئارامی و دابینكردنی ئاسایشه كه له‌ھه‌موو كه‌یسه‌كاندا یاسا سه‌روه‌رو بڕیاده‌ر بێت و ھیچ سه‌رپێچیكارێك به‌بێ لێپێچینه‌وه‌و سزا ده‌رباز نه‌بێت".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئه‌م كه‌یسه كه رێوشوێنی تێدا گیراوه‌ته‌به‌ر ھیچ گۆشه و ده‌رفه‌تێكی بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسی و میدیایی تێدا نییه و كه‌رامه‌تی مرۆڤ زۆر له‌وه شكۆدارتره بكرێته بابه‌تی كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ بانگه‌شه‌ی ھه‌ڵبژاردن".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر له‌كه‌یسه‌كانی ھاوشێوه‌ی پێشودا له ھه‌موو جێگایه‌ك وه‌ك ئه‌م كه‌یسه رێوشوێنی یاسایی خێرا بگیرایه‌ته به‌ر، چیتر خه‌ڵكیتر ھێنده بێباكانه رێگه‌ی سنوربه‌زاندنیان به‌خۆیان نه‌ده‌دا".
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە و کاردانەوەی زۆری هاوڵاتیانی لێکەوتووەتەوە، دەردەکەوێت کەسێک بە دەمانچە لە رووخسار و سەری گەنجێک دەدات و برینداری دەکات، دوای ده‌ستگیركردنیشی ده‌ڵێت په‌شیمان نییه له‌وه‌ی كردوویه‌تی.
به‌پێی زانیارییه‌كان رووداوەکە لە ماوەی رابردوودا لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە بەردەم نانەواخانەیەک روویداوە و گەنجەکەش کە لە لایەن ئەو کەسەوە لێی دەدرێت لە هەمان نانەواخانەدا کاری کردووە.
وەک لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت دوای لێدانەکەش، ئەو کەسە گەنجەکە ناچار دەکات لەبەردەم کامێرادا داوای لێبوردن بکات و قسەی نەشیاو بەخۆی بڵێت، هەروەها هەڕەشەی لێدەکات و قسەی نەشیاو بە کەسوکاری گەنجەکە دەڵێت.
نه‌قیب سەرکەوت ئەحمەد، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "ئەو کەسە سەرۆکی باندێکی تاوانکارییە و 13ی ئەم مانگە لە شاری سلێمانی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە".
وتیشی: "لە کاتی هەوڵی دەستگیرکردنیدا، ئەو تاوانبارە رووبه‌ڕووبووی پۆلیس بووەتەوە و ئه‌فسه‌رێك و دوو كارمه‌ندی بریندارکردووە، خۆشی بە برینداری دەستگیرکراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەو کەسە دانیشتووی قه‌زای سه‌یدسادقە به چه‌ندین ماده‌ی یاسایی له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراوه".
هەر لەسەر ئەو پرسە پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە ئەو تۆمەتبارە سەر بە هیچ بەرپرسێك نییە.
له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیركراوه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه په‌شیمان نییه له‌و كاره‌ی كردوویه‌تی، چونكه ئه‌و كه‌سه كارێكی وای كردووه هه‌ركه‌سێكی تر بوایه به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و ده‌كرد.
AM:08:33:22/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 139323
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت