دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر گرته ڤیدیۆییه‌كه هاته ده‌نگ
ئەو تۆمەتبارەی دەستگیر کراوە
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر گرته‌ی ڤیدیۆیی هێرشی سه‌ر هاوڵاتییه‌ك و لێدانی به ده‌مانچه هاته ده‌نگ و رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی تری له‌سه‌ره له دادگا.
له راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی دادگای سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: "لە چەند رۆژی رابردوودا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و هۆکارەکانی راگەیاندن گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبووەتەوە کە کەسێك بەلێدان و سوکایەتی دەستدرێژی دەکاتە سەر هاوڵاتییەك".
ده‌شڵێت: "ئاگاداری هەموولایەك دەکەینەوە کە تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە لە رۆژی 13ی ئه‌یلولی 2018ەوە دەستگیرکراوە و ئێستا دەستبەسەرە و لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و لە چەند دۆسیەیەکی تری تاوانکاریدا داواکراوە، هەموو رێکارێکی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر".
ده‌شڵێت: "دادگای_سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان و دانیشتووانی پارێزگای سلێمانی کە بەهیچ شێوەیەک چاوپۆشی لە پێشێلکردنی یاسا و یاساشکێنی ناکەین و ئیجرائاتی قانونی تەواو دژی هەر کەس و لایەنێك دەگرینەبەر کە ئاژاوەگێڕی بکات و یاسا پێشێل بکات، هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ پاراستنی ماف و کەرامەتی یاسایی هەموو مرۆڤێك بێ جیاوازی، ئەمەش بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دەزگاکانی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ".
نه‌قیب سەرکەوت ئەحمەد، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "ئەو کەسە سەرۆکی باندێکی تاوانکارییە و 13ی ئەم مانگە لە شاری سلێمانی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە".
وتیشی: "لە کاتی هەوڵی دەستگیرکردنیدا، ئەو تاوانبارە رووبه‌ڕووبووی پۆلیس بووەتەوە و ئه‌فسه‌رێك و دوو كارمه‌ندی بریندارکردووە، خۆشی بە برینداری دەستگیرکراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەو کەسە دانیشتووی قه‌زای سه‌یدسادقە به چه‌ندین ماده‌ی یاسایی له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراوه".
هەر لەسەر ئەو پرسە پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە ئەو تۆمەتبارە سەر بە هیچ بەرپرسێك نییە.
له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیركراوه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه په‌شیمان نییه له‌و كاره‌ی كردوویه‌تی، چونكه ئه‌و كه‌سه كارێكی وای كردووه هه‌ركه‌سێكی تر بوایه به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و ده‌كرد.
PM:11:38:21/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 20788
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت