به ڤیدیۆ.. ئه‌و كه‌سه‌ی به ده‌مانچه هێرش ده‌كاته سه‌ر هاوڵاتیه‌ك ده‌ڵێ په‌شیمان نیم
ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکراوە
وێستگه نیوز ـ
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە و کاردانەوەی زۆری هاوڵاتیانی لێکەوتووەتەوە، دەردەکەوێت کەسێک بە دەمانچە لە رووخسار و سەری گەنجێک دەدات و برینداری دەکات، دوای ده‌ستگیركردنیشی ده‌ڵێت په‌شیمان نییه له‌وه‌ی كردوویه‌تی.
به‌پێی زانیارییه‌كان رووداوەکە لە ماوەی رابردوودا لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە بەردەم نانەواخانەیەک روویداوە و گەنجەکەش کە لە لایەن ئەو کەسەوە لێی دەدرێت لە هەمان نانەواخانەدا کاری کردووە.
وەک لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت دوای لێدانەکەش، ئەو کەسە گەنجەکە ناچار دەکات لەبەردەم کامێرادا داوای لێبوردن بکات و قسەی نەشیاو بەخۆی بڵێت، هەروەها هەڕەشەی لێدەکات و قسەی نەشیاو بە کەسوکاری گەنجەکە دەڵێت.
نه‌قیب سەرکەوت ئەحمەد، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "ئەو کەسە سەرۆکی باندێکی تاوانکارییە و 13ی ئەم مانگە لە شاری سلێمانی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە".
وتیشی: "لە کاتی هەوڵی دەستگیرکردنیدا، ئەو تاوانبارە رووبه‌ڕووبووی پۆلیس بووەتەوە و ئه‌فسه‌رێك و دوو كارمه‌ندی بریندارکردووە، خۆشی بە برینداری دەستگیرکراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەو کەسە دانیشتووی قه‌زای سه‌یدسادقە به چه‌ندین ماده‌ی یاسایی له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراوه".
هەر لەسەر ئەو پرسە پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە ئەو تۆمەتبارە سەر بە هیچ بەرپرسێك نییە.
له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیركراوه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه په‌شیمان نییه له‌و كاره‌ی كردوویه‌تی، چونكه ئه‌و كه‌سه كارێكی وای كردووه هه‌ركه‌سێكی تر بوایه به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و ده‌كرد.
هــ. ر
PM:10:37:21/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 23943
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت