رێكخراوێك: لە بەندیخانەی رەجایی شار هەڕەشەی دەستدرێژی لە بەندکراوێکی کورد کراوە

‌وێنەکە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە

وێستگه‌ نیوز ـ
رێكخراوێكی مافی مرۆڤی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رایگه‌یاند، بەندکراویکی کورد کە لەبەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج بەندکراوە، لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە دراوەتە بەر لێدان و کوتان و هەڕەشەی دەستدرێژی لێ کراوە.


بەپێی راپۆرتێكی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تیایدا ده‌ڵێت: "رۆژی سێشەممە 18ی ئه‌یلولی 2018، بەندکراوێکی تەمەن 21 ساڵی خەڵکی پیرانشار بە ناوی یاسین عەزیز خانی، کە لە بەندی شه‌شی هۆڵی 18ی بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج راگیراوە، دوای ئەوەی داواکاری بەرپرسانی پاراستنی زانیاریی بەندیخانەکەی بەمەبەستی سیخوڕی لە سەر بەندکراوانی دیکە رەد کردووەتەوە، لەلایەن یەکێک لە هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانە بەناوی زارعی، دراوەتە بەر لێدان و کوتان".

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناو بەندیخانەی ڤەجایی شاری کەرەج، بەرپرسانی پاراستنی زانیاری بەندیخانە هەڕەشەیان لەو بەندکراوە کوردە کردووە کە ئەگەر مل بۆ داواکارییەکانیان نەدات ئەوا دەستدرێژی دەکەنە سەری.

یاسین عەزیز خانیك بە تۆمەتی قاچاخی مەشرووب دەستبەسەر و ماوەی دوو ساڵ و هەشت مانگە کە لەبەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج راگیراوە.

هــ. ر


PM:09:31:21/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 115721 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو