وەزارەتی دەرەوەی عیراق باڵیۆزێکی نوێی لە تاران دەستنیشانکرد


وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، باڵیۆزێکی نوێی لە ئێران داناوە لە جێگەی راجح موسەوی کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر بانگهێشتی کردەوە بۆ لێکۆڵینەوە.

ئەحمەد مەحجوب وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "سەعد جەواد قەندیل وەک باڵیۆزی نوێی عیراق لە تاران دەستبەکار بوو لە جێگەی ڕاجح موسەوی"

ئەوە لە کاتێکدایە وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند، باڵیۆزی وڵاتەکەی لە تاران بانگهێشتکردووەتەوە بۆ لێکۆڵینەوە کردن لەگەڵیدا.

ئەحمەد مەحجوب وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی "وەزارەتی دەرەوە نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بەو هەڵسوکەوتە نابەرپرسانەی باڵیۆزەکەی لە تاران لەگەڵ هاوڵاتیانی عیراقی، بۆ ئەوە مەبەستەش ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوە فەرمانیکردووە بە بانگهێشتکردنەوەی باڵیۆزەکەی لە تاران بە مەبەستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا و گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی یاسایی لە بەرامبەریدا".

ئەوەش لە کاتێکدایە راجح موسەوی باڵیۆزی عیراق لە تاران، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رووبەڕووی رەخنە و گازندەیەکی زۆری هاوڵاتیانی عیراقی بۆیەوە، دوای ئەوەی تۆمارێکی ڤیدیۆیی بڵاوبۆیەوە کە دەردەکەوێت بەشێوەیەکی توڕە و نەشیاو مامەڵە لەگەڵ ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی عیراقی دەکات لە تاران، لە بری ئەوەی گوێ لە داواکاری کێشەکانیان بگرێت.


PM:08:16:21/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 2390 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو