سێ هونه‌رمه‌ندی ناوداری میللی كورد گۆرانی بۆ نه‌وه‌ی نوێ ده‌ڵێن

‌بەرهەم شەمامی.. نێچیر هەورامی.. کاروان خەباتی

وێستگه‌ نیوز ـ
هەرسێ هونەرمەندی ناوداری میللی کورد (کاروان خەباتی، بەرهەم شەمامی، نێچیر هەورامی) لە تازەترین بەرهەمیاندا چەند گۆرانییەك پێشکەش بە جوڵانەوەی نەوەی نوێ و لایەنگرانی ئەو جوڵانەوەیە دەکەن.


ئەم هونەرمەندانە بۆ دەربڕینی پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و سەرۆکی جوڵانەوەکە، هەر یەکەیان گۆرانییەکی تایبەتییان لەسەر ریتمی خێرا بۆ جوڵانەوەکە وتووە.

(کاروان خەباتی، بەرهەم شەمامی، نێچیر هەورامی) سێ هونەرمەندی میللی بەناوبانگی کوردستانن و خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرین و زیاتر لە چەند ساڵێکە لە بواری گۆرانی میللیدا گۆرانی دەڵێن و لە ئێستاشدا بەردەوامن لە کارە هونەرییەکانیان.

نەوەی نوێ جوڵانەوەیەکی نوێیە و لەلایەن شاسوار عەبدول واحیدەوە سەرکردایەتی دەکرێت، لە کاتی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستانەوە دروستبووە و خاوەنی چوار کورسی پەرلەمانی عیراقە و لە ئێستاشدا لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بەشدارە.

هــ. ر


PM:06:32:21/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 20889 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت