ئه‌و شوێنانه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه وه‌رده‌گرن
دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە
وێستگه نیوز ـ
بڕیاره سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكاته‌وه و پێش كۆتایی هه‌فته ته‌واوی ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ی ماون مووچه‌یان پێده‌درێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتر به وێستگه نیوزی راگه‌یاندبوو، "رۆژی یه‌كشه‌ممه 23ی ئه‌یلولی 2018 مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای ئاسایش، هێزی زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه دابه‌ش ده‌كرێت".
سه‌رچاوه‌كه وتبووشی: "رۆژی دووشه‌ممه 24ی ئه‌یلولی 2018 مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا‌كانی دیكه‌ی كه خه‌رج نه‌كراون خه‌رج ده‌كرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دابوو، "رۆژی سێشه‌ممه 25ی ئه‌یلولی 2018 مووچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت و رۆژی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ش 26و 27ی ئه‌یلولی 2018 مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی خه‌رج ده‌كرێت".
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به دوو خشته مووچه دابه‌ش ده‌كات كه خشته‌ی یه‌كه‌م به‌پێی ئه‌و پاره‌یه ده‌بێت كه 378 ملیار دیناره‌و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ده‌یداته وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابه‌شكردنی مووچه، هه‌روه‌ك بڕی 317 ملیار دیناریش له به‌غداوه دێت بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
هــ. ر
PM:05:49:21/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 27029
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت