به‌ڤیدیۆ..یه‌كه‌م كچه بێژه‌ری سعودی له‌سه‌ر شاشه‌ی فه‌رمی ده‌ركه‌وت
ویئام ده‌خیل
وێستگه نیوزـ
بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی كه‌ناڵی یه‌كه‌م و فه‌رمیی عه‌ره‌بستانی سعودیدا، خانمان ده‌ستیان به پێشكه‌شكردنی هه‌واڵه سه‌ره‌كییه‌كان له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن كرد، یه‌كه‌م كچه بێژه‌ریش به‌ناوی ویئام ده‌خیل، ئه‌و مێژووه‌ی له‌و كه‌ناڵه بۆخۆی تۆمار كرد.
ویئام ده‌خیل رۆژی پێنجشه‌ممه 20ی ئه‌یلولی 2018 به روخساری دیاره‌وه و به‌بێ په‌چه، به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردن و دروشمی نوێی كه‌ناڵی فه‌رمیی عه‌ره‌بستانی سعودی، له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كه له‌گه‌ڵ عومه‌ر نه‌شوان-ی میدیاكاری ئه‌و وڵاته ده‌ركه‌وت.
داود ئه‌لشریان، به‌ڕٍێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ئێزگه و ته‌له‌فزیۆنی سعودیه به‌بۆنه‌ی په‌خشی نوێی كه‌ناڵه‌كه كه ناوی"ناسنامه‌ی نوێی كه‌ناڵی سعودیه" لێنراوه، رایگه‌یاندوه: گۆڕینی دروشمی كه‌ناڵی فه‌رمیی یه‌كه‌می وڵاته‌كه‌ی، واته گۆڕینی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شاشه نیشان ده‌درێت تا پڕۆگرامه‌كانی هه‌م له‌گه‌ڵ پێگه‌ی سعودیه و هه‌م له‌گه‌ڵ پێگه‌ی شاشه دێرینه‌كه ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه‌دا هاوتا بێته‌وه.
ئه‌لشریان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له ناسنامه‌ی نوێی كه‌ناڵه‌كه‌دا پشت به چه‌ند پڕۆگرامێك ده‌به‌سترێت كه تایبه‌تن به گه‌نجان و خێزان، وتیشی ده‌بێت گۆڕانكارییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و پلانه ستراتیژییه‌دا یه‌ك بگرێته‌وه كه سعودیه بۆ گه‌شه‌سه‌ندن له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا له ئێستاوه بۆ ساڵی 2030ی داڕشتووه.
AM:11:11:21/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 5725
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت