داعش له ده‌وروبه‌ری خانه‌قین ده‌ستی به جموجوڵ كردووه‌ته‌وه
وێستگه نیوز –
چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش له‌ده‌وروبه‌ری خانه‌قین ده‌ستیان به جموجوڵ كردووه‌ته‌وه و شه‌وی چوارشه‌ممه هێرشیانكرده‌سه‌ر باره‌گایه‌كی هێزه عیراقیه‌كان له‌ده‌روازه‌ی قه‌زاكه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له قه‌زای خانه‌قین، به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند كه "ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیانكردۆته سه‌ر باره‌گایه‌كی هیزه عێراقیه‌كان له‌ده‌روازه‌ی خانه‌قین و شه‌ڕ روویداوه".
سه‌رچاوه‌كه وتی: "دواتر هێزی عیراقی زیاتر رۆیشتون به هانای باره‌گاكه‌وه و چه‌كداره‌كان كشاونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌رێگه كه‌سێكیان كوشتووه".
جموجۆڵی شه‌وی چوارشه‌ممه چه‌كداره‌كان، له كاتێكدا بووه كه هێزه عیراقیه‌كان رێوشوێنی ئه‌منیان بۆ پاراستنی ناو قه‌زای خانه‌قین كه ئه‌مڕۆ مه‌راسیمی شیعه‌كانی تێدا به‌ڕێوه‌چوو، گرتبووه به‌ر.
هێزه عیراقیه‌كان بۆ رێگرتن له روودانی پشێوی و دزه‌كردنی چه‌كداری توندڕه‌و بۆ‌نێو مه‌راسیمی شیعه‌كان، هاتوچۆكردنیان له‌نێو قه‌زاكه و ده‌وروبه‌ری قه‌ده‌غه‌كرد.
عه‌قید دیار شه‌وكه‌ت به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی خانه‌قین، به ده‌نگی ئه‌مریكای وت: "دۆخی ئه‌منی ناو خانه‌قین باشه و له‌ژێر كۆنترۆڵدایه، به‌ڵام گونده‌كانی ده‌وروبه‌ر خراپه".
جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له‌ده‌وروبه‌ری خانه‌قین، به‌شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر دانیشتوانی قه‌زاكه هه‌بووه، ئه‌مڕۆ له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی بۆنه‌ی ئاینی شیعه‌كاندا بازاڕه‌كان داخرابوون و خه‌ڵكێكی كه‌میش به‌شداری مه‌راسیمه‌كان بوون.
PM:11:51:20/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 6412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت