په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان ده‌كات
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوا له به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان ده‌كات هاوكاربن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا داوا له به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و قوتابخانانه ده‌كات كه قوتابخانه‌كانیان كراوه‌ته بنكه‌ی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، هاوكاری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم بكه‌ن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانانه‌ی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ناویان نه‌هاتۆته‌وه له رۆژی ده‌نگداندا ئیشوكاری ئیداری‌یان پێده‌سپێردرێت".
بڕیاره رۆژی 28ی ئه‌یلول پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت و رۆژی 30ی ئه‌یلول پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و بنكه‌كانی ده‌نگدان له‌ناو قوتابخانه‌كاندان، به‌وهۆیه‌شه‌وه ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵی له 22ی ئه‌یلوله‌وه دواخست بۆ 2ی تشرینی یه‌كه‌م.
PM:11:11:20/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 9968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت