ئه‌نجامی راپرسییه‌ك: پارتی یه‌كه‌م، یه‌كێتی دووه‌م و گۆڕان سێیه‌م
وێستگه نیوز –
به پێی راپرسییه‌كی مه‌كته‌بی توێژینه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌شداری پرۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن و پارتیش ده‌بێته یه‌كه‌م و یه‌كێتی ده‌بێته دووه‌م حزب.
مه‌كته‌بی توێژینه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان راپرسییه‌كی سه‌باره‌ت به ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه راپرسییه‌كه له ھه‌ر چوار پارێزگا و 13 قه‌زای ھه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دراوه و سێ ھه‌زار و 100 فۆرم دابه‌ش كراون و له‌و ژماره‌یه سێ ھه‌زار فۆڕمیان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
به‌گوێه‌ی راپرسییه‌كه سه‌دا 68ی خه‌ڵك به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌كه‌ن و سه‌دا 14ش تا ئێستا خۆیان یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه و سه‌دا 18یش بڕیاریان داوه به‌شداریی ده‌نگدان نه‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌ش، پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌دا 41ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست دێنێت و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌دا 18و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌دا 10 و جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ سه‌دا 9 و كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌دا 3 و به‌ره‌ی ئیسلاح سه‌دا 6 و ھاوپه‌یمانی ئه‌گه‌ر به‌شداری بكات سه‌دا ٦ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست دێنێت.
مه‌كته‌بی توێژینه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه راپرسییه‌كه‌ی له رێگه‌ی كۆمه‌ڵناسان و ده‌رونناسانی كوردستان ئه‌نجام داوه.
PM:07:31:20/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 32729
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت