به ڤیدیۆ.. یه‌كه‌م لێدوانی به‌رهه‌م ساڵح دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو یه‌كێتی
وێنەکە لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە
وێستگه نیوز ـ
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی پێشووی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی به فه‌رمی گه‌ڕایه‌وه ناو ئه‌و حزبه ئه‌مڕۆ لێدوانی بۆ میدیاكانی یه‌كێتی دا.
به‌رهه‌م ساڵح وتیشی: "یه‌كێتی له سایه‌ی رێبازه‌كه‌ی مام جه‌لال ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی بۆ میله‌كه‌مان به دیهێناوه، ته‌نانه‌ت له ناخۆشترین دۆخ و ناكۆكی نێوان من و به‌شێك له براده‌رانی سه‌ركردایه‌تیشدا له غه‌یری رێز و حورمه‌ت بۆ رێبازی یه‌كێتی و جه‌نابی مام جه‌لال، زیاترمان نه‌وتووه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئێمه كۆمه‌ڵێك گیر‌و گرفتمان هه‌بووه له‌سه‌ر جۆری حوكمڕانی، له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ئاڕاسته‌ی سیاسی، هیچی شه‌خسی نه‌بووه و له پێناو میله‌ته‌كه‌ماندا بووه".
به‌رهه‌م ساڵح روونیشیكرده‌وه: ئه‌مڕۆ یه‌كێتی له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزو تواناكانیه‌تی.
وتیشی: "به سوپاسه‌وه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێدا منیان كاندید كردووه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق، سوپاسی ئه‌و ئه‌ندامانه ده‌كه‌م كه ده‌نگیان پێداوم و ئه‌وانه‌شی ده‌نگیان پێنه‌داوم، چونكه ئه‌ركی سه‌رشانی منه نوێنه‌رایه‌تی هه‌مووتان بكه‌م، له‌وه‌ش زیاتر بۆ ئه‌و جێگه‌یه له به‌غدا ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌ره‌فه‌م پێ بسپێردرێت ده‌بێت نوێنه‌ری هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و هێزه سیاسییه‌كان بم".
به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "ئه‌مڕۆ كوردستان و عیراق به دۆخێكی زۆر مه‌ترسیداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كۆمه‌ڵێك پیلانگێڕی و كۆمه‌ڵێك ئه‌گه‌ری پڕ مه‌ترسی هه‌یه، به په‌رته‌وازه‌یی هیچ قازانج ناكه‌ین".
دوێنێ چوارشه‌ممه 19ی ئه‌یلولی 2018، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا به فه‌رمی گه‌ڕانه‌وه‌ی
به‌رهه‌م ساڵح-ی بۆ ناو حزبه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد و كاندیدیش كرا بۆ پۆستی
سه‌رۆك كۆماری عیراق.
ئارێز عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاندبوو: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به
زۆرینه‌ی ده‌نگ د. به‌رهه‌م ساڵح گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان په‌سه‌ند كرا".
وتیشی: "به زۆرینه‌ی ده‌نگ، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق كاندیدی كردووه كه 26 ده‌نگی پێدراوه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: پێشتر د. به‌رهه‌م به فه‌رمی داوای له
یه‌كێتی كردبوو بگه‌ڕێته‌وه و ئه‌مڕۆ به فه‌رمی گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی قه‌بووڵ
كرا.
ئارێز عه‌بدوڵا وتیشی: "پێشتر كاك به‌رهه‌م نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی
له پۆستی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێشكه‌ش كردبوو،
به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نامه‌كه ره‌تكرایه‌وه".
هــ. ر
PM:01:48:20/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 37257
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت