وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وته‌بێژی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، ته‌رمی هاوڵاتییه‌ك له شوقه‌ی شارۆچكه‌یه‌كی سه‌ر به قه‌زای مێرگه‌سور دۆزراوه‌ته‌وه كه ته‌مه‌نی 55 ساڵه‌و خه‌ڵكی ئێرانه.
سه‌عدون هاودیانی، وته‌بێژی پۆلیسی سۆران به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ی ئه‌یلولی 2018، له لایه‌ن به‌شی پۆلیسی مێرگه‌سور ئاگادار كراینه‌وه به بوونی ته‌رمی كه‌سێك له ناو شووقه‌یه‌ك له شارۆچكه‌ی گوره‌تووی سه‌ر به قه‌زای مێرگه‌سوو.
راشیگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شۆێنی رووداو ده‌ركه‌وت ناسنامه‌ی مردووه‌كه عه‌باس ئیسماعیل-ه، ته‌مه‌نی 55 ساڵه پیشه‌ی كاسب و خه‌لكی وڵاتی ئێرانه كه بۆ كاركردن هاتووه بۆ هه‌رێمی كوردستان و كه‌سێكی له‌گه‌ڵ بووه.
وته‌بێژی پۆلیسی سۆران وتیشی: "به وته‌ی كه‌سه‌كه‌ی كه له‌گه‌ڵی بووه شه‌و وتوویه‌تی كه‌مێك نه‌خۆشم بۆ به‌یانی له خه‌و هه‌ڵنه‌ستاوه مردووه".
روونیشیكرده‌وه: "بۆ زیاتر دڵنیا بوون له هۆكاری مردنی ناوبراو، ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی بزیشكی دادی سۆران و دواتر هه‌ولێر كراوه و كه‌سه‌كه‌ی له‌گه‌ڵیدابووه بۆ سوود وه‌رگرتن له لێكۆڵینه‌وه به بریاری دادوه‌ر له پۆلیسی مێرگه‌سور ده‌هێڵدرێته‌وه".
هــ. ر
AM:11:58:20/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 38081
جار خوێنراوه‌ته‌وه